ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ و مان سیتی بە پێشێلکردنی یاساکان تۆمەتبار کران لەلایەن یوفاوە

یاریگا- لە تازەترین بەیاننامەیدا یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ‘یوفا’ چەند پێشێلکارییەکی یانەکانی خستە ڕوو دوای بەڕێوەچوونی یارییەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یوفادا چەند یانەیەک تۆمەتبار کراون پێشێلکاریی لە یاساکان، لە سەرووشیانەوە ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی یوفا، یانە ئینگلیزییە تۆمەتبارە بە سەرپێچیکردنی بڕگەی دوو لە مادەی یاسای سزاکان، بەوەی لە کاتی یارییەکەیەنادا بەرامبەر دینامۆ زەگرەب شت فڕێدراوەتە نێو یاریگاکەوە، لە هەمان کاتدا یانە کرواتییەکەش تۆمەتبارە بە شکاندنی کورسی یاریگای ئیتیحاد.

هەرچی ڕیاڵ مەدریدیشە، تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی بڕگەی دوو لە ماددەی 11 بە هۆکاری دواکەوتن لە دەستپێکردنی یاری لە وادەی دیاریکراوی خۆی.

هاوکات ئەوەش هاتووە یاریزانی یانەی کلوب بروج ماددەی 15ی ئەوەش دوای بەکارهێنانی زمانی توندوتیژ و نەشیا و لە دژی ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ، پاش کرانە دەرەوەی ناوبراو بە کارتی سوور.

17ی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو لەلایەن لیژنە تایبەتەکانی یوفاوە بڕیاری کۆتایی لە بارەی پێشێلکارییەکانەوە دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button