ئه‌وروپائینگلتەرا

ئامرابات: تین هاخ یه‌كێكه‌ لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان

Yariga App

یاریگا –

سۆفیان ئامرابات، ياريزانى مانچێسته‌ر یونایتد ستایشی تین هاخ ده‌كات و پێی وایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین راهێنه‌ڕه‌كانی جیهان.

دوای بردنه‌وه‌یان له‌ به‌رامبه‌ر چێلسی له‌ پرێمه‌رلیگ سۆفیان ئامرابات بۆ مالپه‌ری بی بی سی گوتی، دوای دۆرانمان به‌رامبه‌ر  نیوکاسڵ شتەکان باش نەبوون، ویستمان له‌م یارییه‌ کاردانەوەی خۆمان و وزەی خۆمان نیشان بدەین دڵی هانده‌ران خۆش بكه‌ین، توانیشمان ئه‌م كاره‌ بكه‌ین.

سەبارەت بە ئاستی هاوکارەکەی سکۆت ماکتۆمینی کە دوو گۆڵەکەی تۆمارکرد  گوتی، یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش گرنگترین شتە.

گوتیشی، ئێریک تێن هاخ یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهانه‌، هەموومان لە پشتیەوەین.

لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، ناچار بووم بەشداری بکەم و شەڕ بکەم، هەرگیز ناڵێم نا کاتێک ڕاهێنەر پێویستی پێم بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button