ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ | سوارێز لەسەر شێوازی رۆناڵدۆ دوایین گۆڵی بۆ گریمیۆ تۆمارکرد

ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانە بەڕازیلییەکە کرد

سوارێز دوایین گۆڵی خۆی لەسەر شێوازی رۆناڵدۆی دیاردە بۆ گریمیۆی بەڕازیلی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرۆگوایی دوایین گۆڵی بە درێسی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی کرد، لە خولی نایابی بەڕازیلی لە یاریگای ماراکانا، گریمیۆ 3-2 لە فلومێنسی بردەوە، لەو یارییە سوارێز دووانەی تۆمارکرد کە یەکێکیان بە لێدانی سزا بوو.

سوارێز (36 ساڵ)، لەگەڵ گریمیۆ کە ئەمساڵ پەیوەندیی بە یانە بەڕازیلییەکە کرد، لەکۆی 45 یاری 24 گۆڵی تۆمارکرد و ماڵئاوایی لەو یانە بەڕازیلییە کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکان، سوارێز دەچێتە پاڵ لیۆنێل مێسی و جارێکی دیکە ئەو دووانە بەیەک دەگەنەوە و لویزیتۆ دەچێتە ریزەکانی ئینتەر مەیامی و لە پاڵ مێسی و ئالبا و بۆسکێتس یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button