ئینگلتەرا

دژێکۆ هەڕەشە دەکات

ئێدین دژێکۆی یاریزانی یانەی مانچستەر ستی نیگەرانەوەی لەوەی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی بەسەر دەبات.
یاریزانە صربییەکە وەرزی ڕابردوو تەنیا لە ١٦ یاریدا وەکو یاریزانی سەرەکی یاریپێکرا و لەگەڵ ئەوەشدا توانی ١٤ گۆڵ بۆ مانچستەر ستی تۆماربکات کە گرنگترینیان لە دواین هەفتەی خولی ئینگلیزیدا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەکەی تۆمارکرد بەرامبەر کوینز پارک ڕێنجەرز. ناوبراو سەبارەت بە یاری پێنەکردنی لەلایەن ڕۆبەرتۆ مانچینی راهێنەرەوە بۆ ڕۆژنامەی The Sun وتی «لەنیوەی دووەمی وەرزی ڕابردوودا لەناکاو بەشداریپێکردنەکانم ڕووی لەکەمی کرد بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانم،خەریکە تواناکانم لەدەست دەدەم. ڕوومکردە ستی لەپێناو یاریکردن،هەرگیز بروام نەدەکرد ڕووداوەکان ئەم ئاڕاستەیەی ئێستا وەربگرن. ئەگەر هەر لەسەر کورسی دامبنێن ئەوا ڕۆیشتنم یەکێکە لە ڕێگە چارەکان».

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close