ئینگلتەراگرنگترین

دانپێدانان؛ هەموو ئەو قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی تێن هاخ دەیکردن راست دەرچوون

پیێرس مۆرگان دانی پێدا دەنێت

Yariga App

یاریگا –

پیێرس مۆرگان دان بەوەدا دەنێت هەموو ئەو قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتد پێی گوتبوون، لەبارەی تێن هاخەوە راست دەرچوون.

پیێرس مۆرگان رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی کە هاوڕێیەکی نزیکی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە و پێش رۆیشتنی دۆن لە مان یونایتد دیمانەیەکی دوور و درێژی لەگەڵ کریس کرد، لە سۆشیاڵ میدیا دانی بەوەداناوە :’هەموو ئەو قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی تێن هاخەوە دەیکردن راست دەرچوون’.

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بەشێک لە ژووری جلگۆڕینی مانچێستەر یونایتد کێشە لە نێوان یاریزانانی یانەکە دروستبووە، بە بڕیاری ئێریک تێن هاخ چوار رۆژنامەنووس بۆ ئامادەبوونیان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەرە هۆڵەندییەکە تایبەت بە یاریی چێڵسی سڕکران و ئامادەبوونی ئەو چوار رۆژنامەنووسە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی تێن هاخ قەدەخە کران.

پیێرس مۆرگان لە هەژماری خۆی نووسیویەتی :’هەموو ئەو قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتدە دەیکردن، راست دەرچوون، چۆن دەبێت راهێنەرێک هێندە خراپ بێت کەچی چوار رۆژنامەنووس کە خراپییەکانی خۆیان وەکو خۆی گواستووەتەوە بان بکرێن، هیوادارم تەواوی رۆژنامەنووسەکان بایکۆتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی داهاتووی تێن هاخ بکەن، دەکرێت راهێنەرێکی مەزنی وەکو سیر ئەلێکس فیرگسن بوێری ئەم جۆرە بڕیارانەی هەبێت، بەڵام نەوەک تێن هاخ’.

مان یونایتد لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپ تێدەپەڕێت و بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی حەفتەمی پرێمەرلیگ دێت و لە چامپیۆنزلیگیش هیوای سەرکەوتنی لە قۆناخی کۆمەڵەکان زۆر کەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button