ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی ناردنی ئۆفەرەکەی ریال مەدرید بۆ ئێمباپێ ئاشکراکرا

پلانی گواستنەوەی ئێمباپێ

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە سەرەتای ساڵی نوێ، ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ، پێشکەش بە پاریسییەکان دەکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی، یانەی ریال مەدرید، لە یەکەم رۆژی مانگی یەکی ساڵی نوێدا،  ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە یانەی پاریس سانجێرمان دەکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز تا ئێستا هیچ جوڵەیەکی نەکردووە، چوونکە ویستوییەتی بە تەواوی لەوە دڵنیابێتەوە، کە کیلیان گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان نوێ ناکاتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لەدوای پێشکەشکردنی ئۆفەرەکە، ریال مەدرید 15 رۆژ موڵەت بە یاریزانەکە دەدات، ناوبراو پێویستە تا بەرواری 15/1 وەڵامی کۆتایی ئۆفەرەکەی مێرێنگی بداتەوە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، دەتوانێت لە مانگی داهاتوو بەشێوەی ئازاد لەگەڵ هەر یانەیەک رێکبکەوێت کە خۆی بیەوێت و لە هاوینیشدا پەیوەندی پێوەبکات.

کیلیان بە درێسی یانە فەڕەنسییەکە تا ئێستا 278 یاری کردووە، 230 گۆڵی کردووە و 100 گۆڵیشی درووستکردووە، بەڵام پێدەچێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لە یاریگای پارک دۆ پرێنس و وەرزی داهاتوو لە یاریگا قەشەنگەکەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button