گواردیۆلا: هه‌ندێك جار بڕیاره‌كانی ناوبژیوان واده‌كات باشتر بیت
گواردیۆلا : ده‌توانین بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك پرێمه‌رلیگ به ده‌ست بهێنین
یاریگا –
پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌ر له‌یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئا‌ستۆن ڤێلا رایگه‌یاند، تیپه‌كه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ جاری چواره‌مین له‌سه‌ریه‌ك نازناوی پرێمه‌رلیگ بباته‌وه.
گواردیۆلا گوتی، فێربووم ئه‌گه‌ر بته‌وێت شتێك ببه‌یته‌وه ده‌بێت زۆر باشتر له ڕكابه‌ره‌كان ئه‌نجامی بده‌یت، كاتێك له ئاستی ئه‌واندایت ئه‌وه ڕوونادات، ده‌بێت زۆر باشتربیت، هه‌ندێك جار بڕیاره‌كانی ناوبژیوان پاڵنه‌ر ده‌بن تا بتوانین ئه‌نجامی باشتر تۆمار بكه‌ین.
له دێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی، ئه‌گه‌ر به‌و ئاسته یاری بكه‌ین كه به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول و تۆتنهام كردمان هه‌ستی ئه‌وه‌م هه‌یه، جارێكی تر نازناوی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ست بهێنین، جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه بۆ جاری چواره‌مین له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه ده‌به‌ینه‌وه.
له باره‌ی ئاماده‌بوونی یاریزانه‌كانیشی گوتی، بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكان تیپه‌كه‌مان بێ به‌ش ده‌بێت له توانای جێرمی دۆكوی و هه‌ردوو یاریزان، ڕۆدری و جاك گریالیش به‌هۆی سزادانه‌وه.