ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ساكا ریكۆردێكی مێژوویی ئارسیناڵی بەناوی خۆیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بوكایو ساكا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ریكۆردێكی مێژووی یانەكەی بە ناوی خۆیەوە كرد.

شەوی رابردوو لوتن تاون لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پانزەی خولی ئینگلیزیدا.

بوكایو ساكا لە پێكهاتەی سەرەكی گەنەرزدا بوو بۆ ئەو یارییە و بەوەش بوو بە بچوكترین یاریزان لەگەڵ ئەو یانەیە بگاتە یاری ژمارە 200لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

ساكا لە تەمەنی (22 ساڵ و 91 رۆژ) گەیشتە یاری ژمارە 200 لەگەڵ یانەكەی و بەوەش ریكۆردەكەی رای كینیدی شكاند كە بە ( 22 ساڵ و 192 رۆژ گەیشتە ئەو ژمارەیە).

ساكا لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری لە 14 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها ساكا توانیویەتی بەشداری گۆڵ بكات لە سەرجەم ئەو 25 یانانەی بەرامبەری یاری كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button