سێ یاری داهاتوو چاره‌نووسی تێن هاخ یه‌كلاده‌كاته‌وه

سێ یاری داهاتوو چاره‌نووسی تین هاگ یه‌كلاده‌كاته‌وه.
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد پێگه‌ی تێن هاخ له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه له مه‌ترسیدایه و سێ یاری داهاتوو چاره‌نووسی یه‌كلاده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی ميره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، داهاتووی تێن هاخ په‌یوه‌سته به سێ یاری داهاتووی یانه‌كه، یارییه‌كانیش به‌رامبه‌ر چێلسی و بۆرنمۆس و بایرن میونشن ده‌بێت.
شەیتانە سوورەکان ڕۆژی چوارشەممە له پرێمه‌رلیگ پێشوازی لە چێڵسی ده‌كه‌ن، دواتر رۆژی شه‌ممه ده‌بنه میوانی بۆرنمۆس، پاشان له چامپیونس لیگ رووبه‌رووی بایرن میونش دەبنەوە.
پۆڵ مێرسۆنی ئەفسانەی پێشووی ئارسناڵ پێشبینی کردووە، ڕاهێنه‌ره هۆڵەندییه‌كه ئەگەر بە چێڵسی و بۆرنمۆس و بایرن بدۆڕێت، ئه‌وا به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه ناكات كه بڕیاره له 17ی ئه‌م مانگه رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.