ئینگلتەرا

مادیسن نهێنییەکی سەرنجڕاکێس سەبارەت بە هاوتیمییەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جەیمس مادیسن، ناوەڕاستکارەکەی تۆتنهام، ئاشکرای کرد کە هەرگیز ناوی یەکێک لە هاوڕێکانی لە تۆتنهامی نەبیستووە بۆیە با ناچاری لە یوتیوب بەدوای ناوەکەیدا گەڕاوە.

جەیمس مادیسن ئاشکرای کرد کە هەرگیز ناوی گۆگلیمۆ ڤیکاریۆی گۆڵپارێزی یانەکەی نەبیستووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ناچار بوو لە یوتیوب ناوی بە شوێن ئەم گۆڵپارێزەدا بگەڕێت تاوەکوو بزانێت کە ئاستی باشە یاخود نا.

ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە لە گواستنەوەی هاوینەدا لە یانەی لیستەر سیتیەوە کە دابەزیبوو بۆ چامپیۆنسشیپ پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و هەروەها لەم تیپەدا تاوەکوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

مادیسۆن ئاشکرای کردووە کە هیچ بیرۆکەیەکی نەبووە کە یەکێک لەو گواستنەوەی هاوینەی تۆتنهام کێیە و تەنانەت ناچار بووە لە یوتیوب سەیری یارییەکانی بکات. لە لێدوانێکیدا بۆ بن فۆستەر، پێشکەشکاری بەرنامەی ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆ، باسی لە گواستنەوەی گۆگلیمۆ ڤیکاریۆی کرد کە لە ئیمپۆلیەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد.

مادیسۆن سەبارەت بەم بابەتە گوتی:

من هێشتا گرێبەستەکەم واژۆ نەکردبوو کە ئەو پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد، لە خۆمم پرسی ئەو کێیە؟ هەرگیز ناوی ئەوم نەبیستبوو. لە یوتیوب سەیری هایلایتەکانیم کرد تا بزانم چەندە گۆڵپارێزێکی باشە و لە چ ئاستێکدایە.

مادیسۆن کە درێژەی قسەکانیدا سەرسام بوونی بە ئاستە ناوازەکەی گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە ئاسکرا کرد و گوتی:

ئەو لێدانەکان زۆر بە باشی دەگەڕێنێتەوە، ڤیکاریۆ گۆڵپارێزێکی درەوشاوەیە، پێموایە گۆڵکردن لێی زۆر قورسە، هەندێکجار لە مەشق و راهێنانەکاندا کاتێک مەشقی لێدانیراستەوخۆ و لێدانی سزا دەکەین، من دەمەوێت ئەو لەناو گۆڵەکە دابێت، چونکە کردنەوەی تۆڕی گۆڵەکەی زۆر ئەستەمە.

تۆتنهام بە سەرکردایەتی ئەنج پۆستێکۆگلۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و لە ژێر سەرکردایەتی ئەم راهێنەرە ئوسترالییە ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کردووە. پۆستێکۆگلۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەدا 9 یاریزانی بۆ رێزی تۆتنهام گواستەوە، لەنێویاندا دەتوانین ئاماژە بە گواستنەوەی مادیسۆن و گولیلمۆ بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button