یاریگا

لە ئۆڵەمپیادەوە

* ئاندی مورای بەریتانی لە یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی پیاوان توانی شکست بە ڕۆجیە ڤێدرەری سویسری بهێنێت و مەدالییەکی دیکەی ئاڵتون بخاتە سەر مەدالیاکانی وڵاتەکەی کە ئێستا بەریتانیا لە پلەی سێیەمی وڵاتەکانە لەدوای ئەمریکا و چین بە کۆکردنەوەی ١٦ مەدالیای ئاڵتون. دوور لە چاوەڕوانییەکان مورای بە ئاسانی شكستی بە ڤێدرەر هێنا بە کۆمەڵەکانی ٦-٢ ، ٦-١ ، ٦-٤ . هەروەها لە یاری دیارکردنی مەدالیای برۆنزدا خوان مارتن دێل پۆترۆ شکستی بە نۆڤاک دیکۆڤیجی یەکەمی جیهان هێنا.

*ئاندی مورای ناوی چووە ناو مێژووی وڵاتەکەی پاش ئەوەی بووە یەکەم یاریزانی بەریتانیا کە مەدالیای یارییە تاکەکەسییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەدەست بهێنێت لەوەتەی ساڵی ١٩٠٨.

*یوساین بۆڵت خێراترین پیاو لەسەر گۆی زەوی لە یاری کۆتای ڕاکردنی ١٠٠ مەتری بە ئاسانی مەدالیای ئاڵتونی ئەو پێشبڕکێیەی بردەوە. بۆڵت دوای یارییەکە وتی ئێستا نزیک بووەتە لەوەی ببێتە ئەفسانەیەکی ڕاستەقینە.

*ئۆسکار پیستۆریۆس ئەو وەرزشوانەی بە بێ قاچ بەشداری لە ڕاکردنی ٤٠٠ مەتریدا کرد نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی پێبڕکێکە. ئۆسکار لە قۆناغی چارەگی کۆتایی پلەی دووەمی هێنا و سەرکەوت و بۆ پێش کۆتا بەڵام لەو قۆناغەدا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.دوای یارییەکە ئۆسکار وتی ئەو بۆ ئەوە نەهاتووە هیچ شتێک بسەلمێنێت و تەنیا کاری ئەوە کردووە هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ بردنەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆشحاڵی بێ وێنەی خۆی نیشاندا بەوەی ناوی چووەتە مێژووە وە و بووە یەکەم یاریزانی کەم ئەندام بەشداری لە ئۆڵەمپیاد بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close