یاریگا –
رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی نهێنیی ئاهەنگگێڕانەکەی جواو فێلیکس ئاشکرا دەکات و بە لێکدانەوەی خۆی پێیوایە ئەوە پەیامێک بوو بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز و دیێگۆ سیمیۆنی.
تۆماس رۆنسێرۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جواو فێلیکس دوای ئەوەی لە یاریی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، بە ئاهەنگگێڕانەکەی پەیامێکی بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز نارد بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بیگوازێتەوە ریال مەدیرد، چونکە فێلیکس لە منداڵییەوە هاندەری ریال مەدریدە.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە دەڵێت :’ئەستەمە بارسێلۆنا بتوانێت هاوینی داهاتوو ئاتلێتیکۆ مەدرید رازی بکات فێلیکس لە یانەکەی بهێڵێتەوە کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ بارسا دەکات، چونکە ئاتلێتی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بۆیە فێلیکس پێیوایە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەتوانێت ئەو بباتەوە مەدرید، هەربۆیە دوای گۆڵەکەی بەمشێوەیە ئاهەنگی گێڕا’.
رۆنسێرۆ پێشیوایە، ئاهەنگگێڕانەکەی فێلیکس پەیامێکیش بوو بۆ دیێگۆ سیمیۆنی، کە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید نەیتوانی سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە وەربگرێت.