ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەیاننامەی هاندەرانی ئاتلێتیكۆ سەبارەت بە جواو فێلیكس

دژی ئاهەنگگێڕانەكەی بەرامبەر یانەكەیان

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمیان سەبارەت بە جواو فێلیكس بڵاوكردەوە، دوای ئەو رووداوانەی لە یاری یانەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا روویدا.

بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی ئیسپانیا.

تاكە گۆڵەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن جواو فێلیكس لە خولەكی 28ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای گۆڵەكە فێلیكس بەرامبەر هاوڕێكانی پێشووی ئاهەنگی گێڕا كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ بارسا دەكات.

ئەلبێرتۆ گارسیا وتەبێژی هاندەرانی ئاتلێتیكۆ مەدرید لە بەیاننامەیەكدا بە ناوی هاندەرانی یانەكەیەوە ئاشكرایكرد:

ئێمە زۆر توڕەین، جواو فێلیكس كەسێكی بێ منەتە، گازی لەو دەستە گرت كە خواردنی پێدا.

لێدوان و ئاهەنگگێڕانەكەی وا دەردەكەوێت كە نازناوێكی بردبێتەوە؟ تەنیا گۆڵێكی لە خول كردووە و پێم وا بێ ئەمە دووەم گۆڵیەتی لەگەڵ بارسێلۆنا.

چیتر نامانەوێت بە درێسی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بیبینین چونكە لە بەهاكانی یانەكە تێناگات و شایەنی ئەوە نیە درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

جواو فێلیكس لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بەشێوەی خواستن وبۆ ماوەی وەرزێك لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button