یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلانی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا كاتێك ئێمباپێ بە خۆڕایی ریزەكانی پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت بیگوازێتەوە یانەكەی.
گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت و پێشتر ئاشكرایكرد كە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.
🇫🇷💥 Touch. Finish. Kylian Mbappé is the Top Scoreur for a reason! (@Ligue1_ENG) pic.twitter.com/EeTYbGwulL
— EuroFoot (@eurofootcom) December 4, 2023
بەپێی زانیارییەكانی بەرنامەی چێرینگویتۆی ئیسپانی، ئێمباپێ هەستی بەوەكردووە كە كاتی لە پاریس پێوویستە كۆتایی بێت، ئەگەر بیەوێت زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت، بەتایبەت لە كاتێكدا كە لە ماوەی چەند رۆژێكی دیكەدا تەمەنی دەبێتە 25 ساڵ.
ئێمباپێ هەست دەکات کە رەنگە درەنگ بێت بۆ گەیشتن بە خەونەکەی بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر، ئەگەر بەردەوام بێت لە یاریکردن بۆ پاریس.
لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، كیلیان ئێمباپێ ئامادەكاری دەكات بۆ رۆیشتن بۆ ریزەكانی ریال مەدرید و یاریكردن لە پۆستی هێرشبەری سەرە رمدا.
چاوەڕوان دەكرێت لە ئەگەری گواستنەوەیدا ریال مەدرید لە پۆستی یاریزانی ژمارە 9 یاری بە ئێمباپێ بكات و هەڕدوو یاریزان ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ لە باڵەكان یاری بكەن.