سعوودیە

بە ڕێژە: ڕۆناڵدۆ دووەم باشترین گۆڵکاری مێژووی نەسرە!

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە پیشاندانی توانا ناوازە گۆڵکارییەکانی و لەگەڵ نەسریش چاوی لە نووسینەوەی مێژوویەکی دەگمەنە، ئەگەرچی زەحمەتیشە.

ئەفسانە پوروتوگالیەکە زستانی رابردوو لە مانچستەرەوەروی کردە نەسری سعودی و بوو بە خاوەنی بەرزترین مووچە و پارەیەکی زۆری تێدا خەرج کرا، بەڵام تەمەن ڕێگر نیە لەبەردەم سەلماندنی خۆی و رکابەرێتی گۆڵکارانی مێژوویی یانەکە دەکات.

لەوەتەی هاتنیەوە بۆ نەسر، دۆن توانیویەتی لە 45 یاریدا 38 گۆڵ تۆمار بکات کە رێژەیەکی ئێجگار بەرزە لەچاو رکابەرانیتری لە لیستەکەدا ئەگەرچی ئەوان زیاتریان تۆمار کردووە.

سەروی ریزبەندی گۆڵکارانی مێژووی یانەکە، محمد سەهلاوی سعودیە کە ماوەی دە ساڵ (2009-2019) درێسی نەسری پۆشیوە و خاوەنی 119 گۆڵە لە 256 یاریدا. بەرێژە دەکاتە 0.46 گۆڵ بۆ هەر یارییەک

لە پلەی دووەم عەبدولرەزاق حەمدەڵای مەغریبی و یاریزانی ئێستای ئیتیحادە. حەمدەڵا لە 108 یاریدا بۆ نەسر لە ماوەی ساڵانی 2018-2021، توانیویەتی 112 گۆڵ تۆمار بکات. بە رێژەی 1.03 گۆڵ بۆ هەر یاریەک.

پلەی سێیەم تالیسکای بەرازیلیە لە 76 یاریدا خاوەنی 60 گۆڵە. رێژەی 0.78 گۆڵ بۆ هەر یاریەک.

ڕۆناڵدۆ لە پلەی چوارەم دێت کە توانیویەتی لە 45 یاریدا 38 گۆڵ تۆمار بکات. بە رێژەی 0.84 گۆڵ بۆ هەر یاریەک.

حەسەن راهبی سعودیش پلەی پێنجەمە کە خاوەنی 38 گۆڵە لە 123 یاریدا. رێژەی 0.30 گۆڵ بۆ هەر یاریەک.

بەو ئامارانەیش دەردەکەوێت لە رووی ژمارەی گۆڵ بەراورد بە ژمارەی یارییەکانیان، رۆناڵدۆ لە پلەی دووەمی گۆڵکارانی مێژی نەسر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button