ئیسپانیا
بارسێلۆنا هیچ گۆڵپارێزێک ناگوازێتەوە
یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، نایەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوو هیچ گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازێتەوە.
بەهۆی پێکانەکەی تێر شتیگن کە پێشبینی دەکرێت نزیکەی مانگێکی دیکە لە یاریگاکان دوور بێت، دەنگۆیەک هەیە کارگێری بلاوگرانا دەیەوێت گۆڵپارێزێکی نوێ بگوازێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلاوگرانا نایانەوێت پەلە بکەن و بە هیچ شێوەیەکی بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ ناکەنەوە.