یاریگا –
جود بێڵینگهام ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی 2023 كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیه‌وه ده‌درێت به باشترین یاریزانی لاو.
جود بێلینگهام لە دیمانه‌یه‌ك لەگەڵ ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی، دوای وەرگرتنی خەڵاتی گۆڵدن بۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گوتی: زۆر دڵخۆشم به بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دەنگیان پێدام.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر باش ئەو ناوانە دەزانم کە خه‌ڵاته‌كه‌یان بەدەستهێناوە، من سێیەم ئینگلیزم ئەم خەڵاتە بەدەست ده‌هێنم، دوای واین ڕۆنی لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ مانچستەر یونایتد، ڕەحیم ستێرلینگ له‌گه‌ڵ لیڤەرپوول لە ساڵی ٢٠١٤.
گوتیشی: من کەسێکم حەزم لە کێبڕکێیە، هیوادارم خەڵاتی گۆڵدن بۆی ببێتە خاڵی دەستپێک بۆ بردنەوەی چەندین خەڵاتی دیکە و بەردەوامبوونم لە گەشەکردن، دەمەوێت سوپاسی هاوکارەکانم لە ڕیال مەدرید و تەواوی تیپەکە بکەم.
هه‌روه‌ها دەڵێت: سوپاسی کارلۆ ئانچیلۆتی و فلۆرێنتینۆ پێرێز و خێزانەکەم ده‌كه‌م، ئەو هاندەرانە لەبیر ناكه‌م کە پشتگیریم دەکەن، بەبێ هاندانی ئەوان نەمدەتوانی ئه‌و خه‌ڵاته بەدەست بهێنم.
له كۆتایی قسه‌كانی گوتی: کارمکرد بۆ ئەوەی خۆم باشتر بکەم، سوپاس بۆ کارلۆ کە پێگەی گونجاوی بۆ من دۆزیەوە و ئازادی زیاتری پێبەخشیم.