ئیسپانیا

ئافێلای “دڵخۆشم لە بەرشلۆنە و دەمێنمەوە

بریکاری یاریزان ئیبراهیم ئافێلای دووپاتیدەکاتەوە یاریزانە هۆڵەندییەکە هیچ هۆکارێکی نیە تاوەکو بەرشلۆنە جێبهێڵێت و خۆشحاڵە لە یانەکەی.
ئافێلای ئەو ڕاستییە دەزانێت ئەستەمە جێگای لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشلۆنەدا ببێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مانەوەی لە بلوگرانا هەڵبژاردووە
ڕۆب یانسنی بریکاری ئافێلای بۆ Voetbal International. وتی «هیچ شتێک نیە وای لێبکات بەرشلۆنە جێبهێڵێت. خەڵکی نابێت بڕوا بەهەموو پڕوپاگندەکان بکەن. ئەو زۆر خۆشحاڵە لە یانەکەی و بەشی پێویست کاتی یاریکردنی پێدەدرێت».
زۆرن ئەو یانانەی کە دەیانەوێت هێرشبەرە ٢٦ ساڵەکە بۆ وەرزی تازە بەدەست بهێنن. لە خولی ئینگلیزیدا یانەکانی ئارسناڵ و لیڤەرپوول خۆیان بۆ ئامادەکردووە. لە کالچیۆش لازیۆ و میلان و ئینتەر و فیۆرێنتینا ئافێلایان دەوێت ئەمە جگە لە بروسیا دۆرتمۆندی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئەڵمانی.
دەنگۆی ئەوە هەبوو ئافێلای بە خواستن ساڵێک بەرشلۆنە جێدەهێڵێت بەمەبەستی بەدەستهێنانەوەی توانا جەستەییەکانی دوای گەڕانەوەی لەو پێکانە درێژخایەنەی وەرزی ڕابردوو تووشی هات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close