ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جواو فێلیكس باس لە هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی دەكات

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیكس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید و هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی دوای گۆڵەكەی باس دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پازدەی خولی ئیسپانیا.

تاكە گۆڵەكە یانە كەتەلۆنییەكە لەلایەن جواو فێلیكس لە خولەكی 28ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای گۆڵەكە فێلیكس بەرامبەر هاوڕێكانی پێشووی ئاهەنگی گێڕا كە ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ بارسا دەكات.

لە دوای یارییەكە جواو فێلیكس ووتی:

هەموو هەفتەیەك باسی من دەکەن، هەمیشە بابەتێکم لە میدیاکان، بەڵام ئارامم. من سەیری ئەوە ناکەم کە چی دەڵێن. تەنیا کارێکی زۆر دەکەم بۆ ئەوەی باشتر بم، لێرەم بۆ ئەوەی ببمە یاریزانێکی باشتر، با سوپاسی بارسێلۆنا بکەم، كە بە باشترین شێوە پێشوازییان لێکردم.

سەبارەت بە ئاهەنگ گێڕانەكەی بەرامبەر یانەكەی پێشووی جواو ووتی:

وەك رزگاربوونێك بوو لە هەموو ئەو شتانەی کە لەسەر من وەك مرۆڤێك  دەگوترا،بیرم لەوە نەدەکردەوە ئەو کارە بکەم، بەڵام بەهۆی ئەو هەستانەی لە کاتی یارییەکەدا هەمبوو روویدا، ئەوە لەبەر خێزانەكەم بوو.

دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەكانی ئاتلێتیكۆ ووتی:

پەیوەندیم لەگەڵ هەموو یاریزانەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید باشە، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم، لەگەڵ سیمۆنیش قسەم نەكرد.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 34 خاڵ بەرزكردەوە و خۆی گەیاندە ریزبەندی سێیەمی لالیگا و ئاتلێتیكۆش بە 31 خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button