یاریگا
لیڤەرپوول لە گەڕی 14ـی پرێمەرلیگ میوانداری فولهامی کرد، یارییەکەشی بە ئەستەم بە ئەنجامی 4-3 لە میوانەکەی بردەوە.
دوای تێپەڕبوونی 20 خولەک بەسەر یارییەکە، لینۆ بەرگریکاری فولهام، بە هەڵە گۆڵێکی لە دژی یانەکەی کرد و خاوەن یاریگای بە گۆڵێک لە یارییەکە پێشخست. دوای تێپەڕبوونی تەنها چوارخولەک، یاریزانانی فولهام لە رێگەی هاوی ویلسۆن ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
یارییەکە بەردەوامبوو و یاریزانانی هەردوولاش بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانیان، لە خولەکی 38 ماک ئالیستەر یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی لیڤەرپوول، هەروەها دووەم گۆڵی یانەکەشی لە یارییەکە کرد. پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم، یاریزانانی فولهام بۆ دووەمجار لە یارییەکە، ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.
نیوەی دووەم جیاوازتر بوو و لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە، سێ گۆڵ تۆمار کران، سەرەتا لە خولەکی 80 بۆبی رێد گۆڵی سێیەم و پێشکەوتنی بۆ فولهام کرد، بەڵام لە خولەکی 87 ئیندۆ ئەنجامەکەی بۆ لیڤەرپوول یەکسانکردەوە و لە خولەکی 88ـیش ئارنۆڵد گۆڵی چوارەم و بردنەوەی یانەکەی لە یارییەکە کرد.