ئیسپانیا

لاپچینەکانی بێڵینگهام هەرا دەنێنەوە

کۆمپانیای ئادیداس بەرهەمی نوێی دەبێت

Yariga App

جود بێڵینگهام له‌ دوایین یاریی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ناپۆلی به‌ لاپچینێک ده‌ركه‌وت كه‌ پێشتر له‌ قاچه‌كانی ئه‌فسانه‌ی ریال مه‌درید زینەدین زیدان بینرابوو،ن ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.‌
ماڵپەڕی ئاسی ئیسپانی بڵاوکردووەتەوە، كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئەڵمانی کە تایبەتە بە دروستکردنی کەلوپەلە وەرزشییەکان بڕیاریداوه‌ 1994 جووت لاپچینی بێڵینگهام بخاتە بازاڕەوە کە هەمان ئەو لاپچینەن کە یاریزانە ئینگلیزەکە له‌ یاریی ناپۆلی له‌پێی كردبوو.
كۆمپانیا ئەڵمانییەکە پێیوایه‌، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ پێشكه‌شی ده‌كات فرۆشی لاپچینەکە زۆری هه‌بێت.
پێشبینی دەکرێت نرخی پێڵاوەکە بگاتە 350 یۆرۆ، به‌شی یه‌كه‌می لاپچینەکان رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو دەخرێتە بازاڕ.
بێڵینگهام له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات تاكو ئێستا 15 گۆلی تۆماركردووه‌ و چوار گۆڵیشی دروستكردووه‌.

Adidas Predator 30 limited-edition boots released - after being debuted by  Jude Bellingham in Champions League | FourFourTwo

Adidas Predator 30 limited-edition boots released - after being debuted by  Jude Bellingham in Champions League | FourFourTwo

بابەتی زیاتر

Back to top button