ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ملیۆنێک یۆرۆی لە فرۆشتنی چیمەن و کورسییەکانی یاریگای کامپ نوو دەستکەوتووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ملیۆنێک یۆرۆی لە فرۆشتنی کەرەستەی جوانکاری و یادگارییەکان دەستکەوتووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تاوەکو ئێستا بایی ملیۆنێک یۆرۆ چیمەن و کورسییە کۆنەکانی یاریگای کامپ نووی فرۆشتووە، کە هاندەرانی بلاوگرانا بۆ یادگاریی چیمەن و کورسییەکانی یاریگای کامپ نوو دەکڕن.

یانە کەتەلۆنییەکە دوای ئەوەی دەستی بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نوو کرد، بەهۆی ئەوەی یانەکە لە رووی داراییەوە دۆخی باش نییە، چەندان رێگای گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی داهاتی یانەکە زیاد بکات، چیمەنی یاریگاکەی کردووەتە بەشی بچووک و دەیانفرۆشێت کە نرخی هەر پارچەیەکی چیمەنەکە دەگاتە نزیکەی 600 دۆلار.

جگە لە چیمەن و کرسییەکانی یاریگاکە، یانە کەتەلۆنییەکە پارچەی ئەڵماسی بچووک و چەندان پارچەی دیکەی جوانکاریی تایبەت بە لۆگۆ و دروشمەکانی یانەکە دەفرۆشێت، بۆ ئەوەی داهاتی یانەکە زیاتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button