ئیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس گرنگی مانەوەی ئێمباپێ کەم دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسێکی كارگێری پاریس سانجێرمان گرنگی مانەوەی کلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانه‌كه‌ی لە پارك دی فرانس كه‌مده‌كاته‌وه‌.

هاوینی داهاتوو گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە بەنیازە بچێتە ڕیاڵ مەدرید.

مارک ئارمسترۆنگ، بەڕێوەبەری داهاتی سانجێرمان لە لێدوانەکانیدا بۆ بی بی سی دەڵێت: ڕوونە کە ئێمباپێ یاریزانێکی گەورە و گرنگە لەڕووی وەرزشییەوە، بەڵام لە ڕووی بازرگانییەوە ئێمە لە هەموو یاریزانێک گەورەترین، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ براندی یانه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیە له‌ پاریس هەموو شتێک لە دەوری کیلیان ئێمباپێ ناسوڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین ئێمه‌ هەمیشە ده‌بێت تیپێکی ڕکابەرمان هه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمانه‌ هەمیشە وەبەرهێنانمان لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا بكه‌ین، هیچ یاریزانێك له‌ یانه‌كه‌ به‌ گه‌وره‌تر نابیننین.

له‌ دوو مێركاتۆی ڕابردوو زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد، كلیان ئیمپاپێ نزیكه‌ له‌ پۆشینی درێسی ریال مه‌ردرید، به‌ڵام ڕووینه‌‌ ئێستا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت هاوینی داهاتوو ئێمپاپێ ده‌بێته‌ یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید.

بابەتی زیاتر

Back to top button