ئیسپانیاکوردستانگرنگترین

گابریێل پێندا؛ لە کادێز و لالیگاوە بۆ زاخۆ و خولی نایابی کوردستان

زاخۆ لە خولەکە بەهێزترین هێلی بەرگری هەیە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی کامیرۆنی کە پێشتر لە ریزی یانەی کادێزی ئیسپانییەوە یاریی کردووە، ئەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکات و بەرگری لە گۆڵی یانەی زاخۆ دەکات.

گابریێل پێندا ساڵێک لەمەوبەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی کادێزی ئیسپانی واژۆکرد و لە تیپی دووەمی ئەو یانە ئیسپانییە یاریی دەکرد، دواتر پەیوەندیی بە یانەی ڤایانێسی پۆرتوگاڵییەوە کرد کە لە خولی پلە سێ یاریی دەکات، ئەم بەرگریکارە کامیرۆنییە ئێستا لە خولی نایابی کوردستان یاریی دەکات.

May be an image of 7 people, people playing American football, people playing football and text

گابریێل پێندا (22 ساڵان) لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تاوەکو ئێستا لە سەرجەم یارییەکانی زاخۆ سەرەکی بووە و درێسی ژمارە 2 دەپۆشێت، زاخۆ بەهێزترین هێلی بەرگری لە خولەکە هەیە و کەمترین گۆڵی لێکراوە.

زاخۆ لە حەوت یاریی خولەکە تەنیا سێ گۆڵی لێکراوە و پێنج گۆڵی کردووە، بە کۆکردنەوەی 11خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button