وردەکاری لەبارەی پێکانەکەی کارڤاخال
یاریگا –
بارودۆخی دانی کارڤاخال، کاپتنی یانەی ریال مەدرید، بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکە لەبار نییە، دەستەی تەکنینکیش مەترسی لەسەر درووست ناکەن.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بە ئاسانی بەرامبەر گرانادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. یانە ممەدریدیەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد و چەند هەلی گۆڵی تریشی لەدەستدا، بەڵام جاریکیتر پلەی یەکەمی رێزبەندیەکەی بەدەستهێناوە.
تاکە رووداوی ناخۆشی یارییەکەی شەوی رابردوو پێکانەکەی دانی کارڤاخال بوو لە ناوچەی ماسولکەکانیدا، ئەمەش وایکرد لەنێوان دوو گێمەکەدا گۆڕانکاری پێبکردرێت و لوکاس ڤاسکێز لە شوێنی ئەو بێتە ناو یاریگاوە.
کارڤاخال تا ئێستا لەم وەرزەدا توانیویەتی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست بکات. ئەمساڵ بە پێچەوانەی وەرزەکانی رابردوو کەمتر تووشی پێکان بووە و تەنها دوو یاری بەرامبەر یونیون بەرلین و ئەتلەتیکۆ بەهۆی پێکانەوە لە ماسولکەکانیدا بەشداری یارییەکانی نەکردووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە رایگەیاند، کێشەکەی کارڤاخال جددی نییە و تەنها بەرکەوتنێکی ئاسایی بووە، بەڵام هەندێک سەرچاوە باسیان لەوە کردووە کە کارڤاخال لە ماسولکەی سۆلیۆسدا پێکانی هەیە و پێدەچێت لە دوو یاری داهاتووی تیپەکەیدا بەشداری نەکات.
ئال تا هەفتەی داهاتوو و یارییەکەی بەرامبەر بێتیس یاری ناکات، دواتر یارییەکی ڕێوڕەسمی هەیە بەرامبەر یونیون لە چامپیۆنزلیگ. ئەگەری زۆرە کارلێتۆ لەم دوو یارییەدا مەترسی کارڤاخال نەکات و لوکاس لەبری ئەوە یاری بکات.
لە ریال مەدرید ڤینیسیۆس، میلیتاو، کۆرتوا، کاماڤینگا، چوامینی، گولەر و مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی دوێنێدا بەشدارییان نەکرد، هەروەها کارڤاخالیش خرایە ناو لیستی پێکانەکانەوە.