خوله‌کانی دیکە

بەپەلە : تیروپشکی یۆرۆی 2024 راکێشرا و یاری ئاگریین بەڕێوەیە

ئێوارەی ئەمڕۆ  تیروپشکی کۆتاییەکانی یۆرۆی 2024 راکێشرا و دوو کۆمەڵەی بەهێز سەرنجەکانی بەلای خۆیاندا راکێشاوە.

 

پاڵەوانێتییەکە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و سەرجەم شەش کۆمەڵەکە  دیاریکران. کۆمەڵەکانی دووهەم و چوارەم چاوەڕوان پێکدادانی ئاگرین دەکرێت تێیاندا .

کۆمەڵەی یەکەم : ئەڵمانیا (میواندار) ، سکۆتلەندا، هەنگاریا، سویسرا

کۆمەڵەی دووهەم:  ئیسپانیا، کرواتیا، ئیتاڵیا ، ئەلبانیا

کۆمەڵەی سێهەم: ئینگلتەرا- سلۆڤینیا- دانیمارک – سڕبیا

کۆمەڵەی چوارەم: فەڕەنسا- هۆڵەندا – نەمسا – (براوەی پاشکۆی یەک)

کۆمەڵەی پێنجەم: بەلجیکا – سلۆڤاکیا – رۆمانیا- (براوەی پاشکۆی دوو)

کۆمەڵەی شەشەم: پۆرتوگال – تورکیا-  چیک – (براوەی پاشکۆی سێ)

هەڵبژاردەکانی خاوەنی پلەی یەکەم و دووهەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی داهاتوو، هەروەها چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێهەم کە زۆرترین خاڵیان کۆکردووەتەوە بەهەمان شێوە دەگەنە قۆناغی داهاتوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button