بەپەلە : تیروپشکی یۆرۆی 2024 راکێشرا و یاری ئاگریین بەڕێوەیە
ئێوارەی ئەمڕۆ تیروپشکی کۆتاییەکانی یۆرۆی 2024 راکێشرا و دوو کۆمەڵەی بەهێز سەرنجەکانی بەلای خۆیاندا راکێشاوە.
پاڵەوانێتییەکە هاوینی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و سەرجەم شەش کۆمەڵەکە دیاریکران. کۆمەڵەکانی دووهەم و چوارەم چاوەڕوان پێکدادانی ئاگرین دەکرێت تێیاندا .
کۆمەڵەی یەکەم : ئەڵمانیا (میواندار) ، سکۆتلەندا، هەنگاریا، سویسرا
کۆمەڵەی دووهەم: ئیسپانیا، کرواتیا، ئیتاڵیا ، ئەلبانیا
کۆمەڵەی سێهەم: ئینگلتەرا- سلۆڤینیا- دانیمارک – سڕبیا
کۆمەڵەی چوارەم: فەڕەنسا- هۆڵەندا – نەمسا – (براوەی پاشکۆی یەک)
کۆمەڵەی پێنجەم: بەلجیکا – سلۆڤاکیا – رۆمانیا- (براوەی پاشکۆی دوو)
کۆمەڵەی شەشەم: پۆرتوگال – تورکیا- چیک – (براوەی پاشکۆی سێ)
هەڵبژاردەکانی خاوەنی پلەی یەکەم و دووهەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی داهاتوو، هەروەها چوار هەڵبژاردەی خاوەن پلەی سێهەم کە زۆرترین خاڵیان کۆکردووەتەوە بەهەمان شێوە دەگەنە قۆناغی داهاتوو.