ئه‌ڵمانیاگرنگترین

خەڵاتە داراییەکانی یۆرۆ 2024 ئاشکرا کران

Yariga App

یاریگا

دوای کۆتایی هاتنی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024، ئەرکی ئەو 20 هەڵبژاردەیە دیاریکرا کە سەرکەورن بۆ یۆرۆی داهاتوو و 3‌ هەڵبژاردەی دیکەش لە ڕێگەی پلەی ئۆفەوە بلیتی ئەڵمانیا بەدەست دێنن.

یۆرۆی 2024 لە ڕۆژی هەینی 14ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو دەست پێدەکات و لە ڕۆژی یەکشەممە 14ـی تەمموزی ئەو کۆتایی دێت. یارییەکان لە 10 یاریگای جیاواز لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن.

ماڵپەری فەرمی یوێفا، لە ڕاپۆرتێکدا پاداشتی ئەو هەڵبژاردانەی ئاشکرا کرد کە دەگەنە هەر قۆناغێکی پاڵەوانتیەکە.

گەیشتن بە یۆرۆ: 9.25 ملیۆن یۆرۆ

بردنەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکان: 1 ملیۆن یۆرۆ

یەکسانبوون لە قۆناغی کۆمەڵەکان: 500 هەزار

گەیشتنە قۆناغی 16: 1.5 ملیۆن یۆرۆ

قۆناغی چارەکی کۆتایی: 2.5 ملیۆن یۆرۆ

گەیشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی: 4 ملیۆن یۆرۆ

گەیشتن بە فاینەڵ: 5 ملیۆن یۆرۆ

پاڵەوان: 8 ملیۆن یۆرۆ

ئەو هەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵەوان ئەگەر سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان بباتەوە، نزیکەی 25 بۆ 28 ملیۆن یۆرۆ دەباتەوە. هەروەها ئەو هەڵبژاردانەشی هەموو یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان دەدۆڕێت، نزیکەی 9.25 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button