ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵان
لە یاریی کۆتایی مۆندیالی لاوانی خوار ته‌مه‌ن ١٧ ساڵان ئەڵمانیا دوای یەکسانبوونی بە دوو گۆڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ به‌بە لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه لە فەرەنسای بردەوە، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان
ئه‌مرۆ شه‌ممه له یاریكۆتایی مۆندیالی لاوانی خوار ته‌مه‌ن 17 سا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بووه‌وه به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خاڵی سزا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه كاتێك له كاتی یاسایی و زیارد كرا‌و به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون.
نیوه‌ی یەکەم بە پێشكه‌وتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانی بە گۆڵێکی پاریس بێرنەركه له خوله‌كی 29 تۆماریكرد كۆتایی هات .
له نیوه‌ی دووه‌م نوح دەروێش لە خولەکی ٥٠، گۆڵی دووەمی بۆ ئەڵمانیا زیادکرد، دوای سێ خولەک سیمۆن بوابری گۆلی یه‌كه‌می بۆ فه‌ڕه‌نسا تۆماركرد،له خوله‌كی 69 ئۆساوی له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ فه‌ره‌نسا ڕه‌خساند تاكو پێنج خوله‌ك پێش كۆتایی هاتنی نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه له رێگه‌ی یاریزان ماتیس گۆڵی یەکسانبوون تۆماربكات .
کاتی یاسایی یارییەکە بە یه‌كسان بوون به دوو گۆڵ کۆتایی هات، له كاتی زیاردكراویش ئه‌م ئه‌نجامه درێژه‌ی هه‌بوو ، به لێدانی یه‌كلاكره‌وه ئه‌ڵمانیا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه بوونە پاڵەوانی مۆندیالی خوار تەمەن 17 ساڵان.