ئەڵمانیا

شالکێ دەیەوێت گرێبەستی هەنتلار نوێ بکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی یانەی شالکێ هۆڕست هێڵدت دەیەوێت کلاس یان هۆنتلار گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە چونکە ڕۆیال بلوز نایەوێت دەست بەرداری ئەستێرەکانی ببێت.

یاریزانی تەمەن ٢٦ ساڵان تەنها یەک ساڵی ماوە بۆ بەسەر چوونی گرێبەستی سێ ساڵانەکەی لە قەڵای ڤێلتینس ئارێنا کە لە وەرزی ڕابردوو توانی ٢٩ گۆڵ لە بۆندسلیگا تۆمار بکات.

شالکی دەمێکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە بۆ نوێ کردنەوەی بۆندەکەی بەڵام هێڵدت ڕوونی کردەوە کەوا تیمەکەی خۆی بۆ چامپیۆنزلیگ ئامادە دەکات و نایەوێت ئەستێرەکانی لەدەست بدات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close