دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلێتیكۆ مەدرید وه‌ڵامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بۆ ئەو مشتومڕانەی لە باره‌ی جواو فيليكس هه‌بوو کە بە خواستن بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری ده‌كات.
ئاتلێتیکۆ مەدرید خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس ئامادە دەکات، کە سبەی یەکشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا یاری ده‌كات كه به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ، فيليكسیان تۆمەتبارکرد كه له ماوه‌ی یاریكردنی له تیپه‌كه کەمتەرخم بووە و هێرشبه‌ره پورتوگالیه‌كه‌ش به‌رگری له‌خۆی كرد.
له‌سه‌ر ئه‌و مشتومرانه‌ش دیێگۆ سیمیۆنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یاریه‌كه لەبارەی فێلیکس پرسیاری لێ‌کرا گوتی :’من نامەوێت لەبارەی منداڵان قسە بکەم، باسی منداڵان ناکەم’.
چاڤی هێرناندێز لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا وه‌ڵامی سیمیۆنی دایه‌وه گوتی :’هەموو هێرشبەرەکانی تیپەکەمان دەتوانن گۆڵ تۆمار بکەن، ڕافینها بێت یاخود فێران تۆرێس یان لامین یامال، به‌ڵام جواو فێلیکس بەهۆی پاسەکانییەوە جیاوازیمان بۆ دروست دەکات و یارمەتیدەرمانە بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر’.
له باره‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، چاڤی گوتی :’خوان لاپۆرتا پشتگیری لێکردووم، چەند جارێک پشتگیری لێكردووم، هیچ هەستێکم نییە کە پێگەی من لە مەترسیدایە، هەست بە كه‌شێكی ئەرێنی دەکەم’.