ئیسپانیا

وادەی هاتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکێ، ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا، بە دڵنییایەوە لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا بە درێسی بلاوگرانا یاری دەکات و وادەی هاتنی بۆ یانەکەش دیاری کرا.

ڤیتۆر رۆکێ هاوینی ئەمساڵ لە یانەی ئەتلەتیکۆ پاراناینسەوە بە گرێبەستێکی درێژخایەن تاوەکوو ساڵی 2031 پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

یانە کەتەلۆنییەکە، بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە خەرج کردووە، کە بە بڕگەکانی ئێستا دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ. هەر لەسەرەتاوە بڕیاربوو لە زستاندا یان هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە بارسا بکات و دوای کەمکردنەوەی بودجەی یانەکە لەلایەن لالیگاوە، وا بیردەکرایەوە کە گواستنەوەی رۆکێ لە زستاندا ئەستەم بێت، بەڵام هەوڵەکانی تیمی بەڕێوەبردنی وەرزشی سوودی هەبووە و پێدەچێت هیچ کێشەیەک لە هاتنی رۆکێ لەم زستانەدا نەبێت.

ئەم هێرشبەرە لاوە دەتوانێت لە نیوەی دووەمی ئەم وەرزەدا هێزێکی پاڵپشتی کاریگەر بێت بۆ تیپەکەی چاڤی، بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ، لە 28ی ئەم مانگە، یەکەم مەشقەکانی لە بارسا ئەنجام دەدات.

بڕیارە رۆکێ لە 27ی مانگ بگاتە بارسێلۆنا و رۆژی دواتر کە یەکەم مەشقی بارسایە دوای پشووی زستانە، پەیوەندی بە هاوڕێ نوێیەکانییەوە دەکات. پێدەچێت یەکەم یاری لەگەڵ بارسا لە 4ی مانگی 1 بەرامبەر لاس پاڵماس ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button