ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوسان ڤلاهۆڤیچ باسی جێهێشتنی یوڤێنتوس دەکات

کاتی ماڵئاوایی نییە

Yariga App

یاریگا –

دوسان ڤلاهۆڤیچ دەیەوێت لە یوڤێنتوس بمێنێتەوە و نیازی جێهێشتنی خانمە پیرەکەی نییە.

دوسان ڤلاهۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە نوێترین لێدوانی، کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند؛ دەیەوێت لە یانەکەی بمێنێتەوە و بیری لە جێهێشتنی یوڤێ نەکردووەتەوە.

یوڤێنتوس ماڵی منە، هەرگیز بیرم لە جێهێشتنی نەکردووەتەوە.

یانەکانی سعودیە؟ من ئێستا یاری بۆ یەکێک لە گرنگترین یانەکانی جیهان دەکەم، شانازیش بەوەوە دەکەم.

هاوکات بەپێی پێگەی 90min، یوڤێنتوس کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دوسان دەکات، بیانکۆ نێری ئامانجییەتی پارێزگاری لە هێرشبەرەکەی بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵی ئینگلیزی چاویان لەسەر یاریزانەکەیە، دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

دوسان لە زستانی 2022 بە بڕی 83.50 ملیۆن یۆرۆ، لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندیکرد بە یوڤێ، لە وەرزەی رابردوو لە 42 یاریدا تەنیا 14 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی دەنگۆی فرۆشرانی ناوبراو لەلایەن یانەکەی، بەڵام ئێستا هەردوولایان دەیانەوێت لەیەک دانەبڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button