راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

ئیبراهیم تۆمیوا؛ ئەو یاریزانە هەڵاتووەی لە نەورۆز هەمووانی شۆک کردووە

لە دوو یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق چوار گۆڵی کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئیمراهیم تۆمیوا گەرچی سەرەتا بەهۆی ‘کێشەی خێزانی’ لەگەڵ یانەی نەورۆز بەشداریی هیچ یارییەکی خولی ئەستێرەکانی عێراقی نەکرد و سلێمانی و عێراقی بەجێهێشت، بەڵام دوای گەڕانەوەی لە دوو یاریی چوار گۆڵی بۆ یانەکەی سلێمانی تۆمارکردووە.

نەورۆز بەبێ ئیبراهیم تۆمیوا دەستی بە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرد

ئیبراهیم تۆمیوا هێرشبەری نەیجیری هاوینی رابردوو لە یانەی پراچواپی تایلەندی پەیوەندی بە یانەی نەورۆز کرد و لەگەڵ یانەکەی شاری سلێمانی دەستی بە مەشق و راهێنان کرد، کەچی لەناکاو ئەو هێرشبەرە نەیجیرییە ون بوو، دواتر وەلی کەریم راهێنەری یانەی نەورۆز لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان رایگەیاند ‘ئیبراهیم تۆمیوا هەڵاتووە و بەهۆی کێشەی خێزانی ئامادە نییە بگەڕێتەوە عێراق، ئێمە یاریزانێکی پیشەگەری گرنگمان لەدەست داوە و کاریگەری لەسەر ئێمە دەبێت’.

نەورۆز لە گەڕی یەکەم تا چوارەم لە یاریی بەرامبەر زەوڕا، دهۆک، قوە جەوییە و مینا بەبێ تۆمیوا یاریی کرد و لەو چوار یارییە بردنەوەیەک و یەکسانبوونێکی بەدەستهێنا و تووشی دوو دۆڕان بوو.

ئامارەکانی ئیبراهیم تۆمیوا
ئامارەکانی ئیبراهیم تۆمیوا

تۆمیوا دەستی هاوژینەکەی گرت و هاتەوە سلێمانی، لە دوو یاری چوار گۆڵی کرد

تۆمیوا دوای چارەسەرکردنی کێشەی خێزانەکەی و رازیکردنی هاوژینەکەی گەڕایەوە سلێمانی، لەگەڵ یانەی نەورۆز دەستی بە مەشق و راهێنان کردەوە و لە یاریی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا و کەربەلا بەشداریی کرد، لەو دوو یاریی بە سەرەکی یاریی کرد و چوار گۆڵی بۆ یانە سوورپۆشەکەی کرد، تۆمیوای 25 ساڵان لە هەردوو یارییەکە دووانەی کرد و لە یاریی بەرامبەر کەربەلاش لێدانی سزای فەوتاند و دەرفەتی تۆمارکردنی هاتریکی لە یارییەکە فەوتاند.

تۆمیوا تەنیا بە دوو یاری لە ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراق هاتە لوتکە و هاوشانی مەحموود خەلیل هێرشبەری کارەبا بە چوار گۆڵ پێشەنگی ریزبەندییەکەیان گرتووە.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0NZcKsp5tedjRPvVc7sTabDwMJvo36JTmrAzWsp3qQPQN9AwPPES8d7xu6PWfbZcvl

ئیبراهیم تۆمیوا کێیە؟

تۆمیوا 10/05/1998 لە شارۆچکەی لاگۆس لە نەیجیریا لەدایکبووە، لە خولەکانی نەیجیری، ئۆزباکی و تایلەندی یاریی کردووە و لە خولی لاوانی پۆرتوگاڵی دەستی بە یاریی کردووە، وەرزی رابردوو لە یانەی پراچواپی تایلەندی یاریی دەکرد و لەکۆی نۆ یاریی گۆڵێک و دوو ئەسیستی کرد.

تۆمیوا دەتوانێت لە باڵەکان و سەرەڕم یاریی بکات.

https://www.facebook.com/Yariga/videos/322876923859625

بابەتی زیاتر

Back to top button