ئینگلتەرا

ئاڕشاڤین دەچێتە گالاتەسەڕای

هێڕشبەری یانەی ئاڕسینال ئاندرێی ئاڕشاڤین لە ڕێگەیە بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی گالاتەسەڕای ئەمەش بە پێی ووتەکانی بەڕێوەبەری کارەکانی کە باس لە پێشکەش کردنی چوار ملیۆن جونەی ئەسترلینی دەکات بۆ ئەو یاریزانە.

یانەی کوینز پاڕک ڕێنجێرز ـیش ناوی بەستراوەتەوە بە یاریزانی ڕوسی کە پێدەچێت تیمەکەی جێبهێڵێت بە هۆی کەمی دەرفەتی یاری کردن لەگەڵ کەتیبەی ئاڕسین فینگەر.

ئاڕشاڤین لە نیوەی دووەمی وەرزی ڕابردوو بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی زێنێت سانت پیتێرسبۆڕگ کرد،بە پێی ووتەکانی لاختێرـی نوێنەرەکەی ئەوا گالاتەسەڕای لە هەموو یانەکانی تر نێزیکترە بۆ پەلکێش کردنی بۆ تورکیا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close