ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پلانێکی سیحراوی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ و هالاند ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەی ئاس تەواوی وردەکارییەکانی خستووەتەڕوو

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەوڵێکی فراوانی بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاند دەستپێکردووە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی و ئێمباپێ، هێرشبەری پاریس سانجێرمان داناوە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، ئەگەر ریال مەدرید نیازی گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکەی هەبێت، دەتوانێت بە نزیکەی 360 ملیۆن یۆرۆ، بیانگوازێتەوە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

رۆژنامە هاوئاوازەکەی مەدرید روونیکردووەتەوە، گرێبەستی ئێمباپێ و هالاند زۆر جیاوازە، هەرچەندە هەردووکیان دەیانەوێت رۆژێک لە رۆژان یاری بۆ مەدرید بکەن.

ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس بەسەردەچێت و دەکرێ لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، مەدرید گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەستپێبکات، بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی یانە پاریسییەکە.

رۆژنامەی ئاس دووپاتیدەکاتەوە، سانجێرمان بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە ناکاتەوە و پەلەی نییە، چونکە چاوەڕێیە ئێمباپێ خۆی بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025 چالاک بکات.

ریال مەدرید ئامادەیە مووچەی ساڵانەی هالاند بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، بەڵام کێشەیەکی دیکەش لە پێکهاتەی یانە مەدریدییەکە دروستدەبێت، چونکە ئێمباپێ لە هەمان شوێنی ڤینیسیۆس جونیۆر یاری دەکات.

فلۆرێنتینۆ پێرێز
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید

لەبارەی هالاند، رۆژنامەی ئاس روونیکردووەتەوە، ئەگەر گواستنەوەی هالاند بۆ مەدرید لە ئارادایە، بەڵام بە گوێرەی پارەی داواکراو و مەرجی تایبەتەوە، چونکە گرێبەستی ئەستێرە نەرویجییەکە تاوەکو ساڵی 2027-ە. مانچێستەر سیتی ئامادە نابێت بە کەمتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هالاند ببێت، بەڵام لە ساڵی 2025 و 2026 بەهای یاریزانەکە بەمشێوەی ئێستا نامێنێتەوە، بۆیە ریال مەدرید لە ئێستاوە پلانێکی درێژخایەنی داڕێشتووە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە دەڵێت؛ ریال مەدرید دەیەوێت ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە لە هاوینی ساڵی 2025-یش گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button