یاریگا –
رۆژی دادگایی کردنی یانەی مانچێستەر سیتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی یاری دارایی خاوێن دەستنیشانکرا.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، سەرەتای ئەمساڵ بە فەرمی تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی یاری دارایی خاوێن ئاڕاستەی مانچێستەر سیتی کرا، ئەمەش دوای پێنج ساڵ لێکۆڵینەوە لە 115 پێشێلکاری یانە ئینگلیزییەکە.
لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، هەرچەندە پرێمەرلیگ و مانچێستەر سیتی بێدەنگیان لەبارەی بابەتەکە هەڵبژاردووە، بەڵام بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی دیسێمبەری ساڵی 2024، دادگاییەکە بکرێت.
Manchester City charged by Premier League over several alleged breaches of financial rules https://t.co/hAQLBimHLf
— Sky News (@SkyNews) February 6, 2023
سیتی بە پێشێلکردنی 115 رێسای یاری دارایی خاوێن لە 14 وەرزی رابردوودا تۆمەتبارە. یەکێک لە دیارترین تۆمەتەکان بریتییە لە پێشکەشکردنی راپۆرتی دارایی ساختە بە لێژنەی لێکۆڵینەوەکانی پرێمەرلیگ.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی لە ماوەی رابردوودا بە توندی وەڵامی رەخنەگرانی دایەوە و دووپاتیکردەوە، هەرچیەک رووبدات، لە قەڵای ئیتیحاد دەمێنێتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا (نۆڤێمبەر) یانەی ئێڤەرتن بە پێشێلکردنی رێساکانی دارایی تاوانبارکرا، ئەمەش بووە هۆی کەمکردنەوەی 10 خاڵی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بەڵام یانەکەی مێرسیساید، تانەی لە بڕیارەکە داوە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دادگان.