سعوودیەگرنگترین

هیلال هەنگاوێکی گەورە بۆ بەجیهانیبوون دەنێت

کەسایەتییەکی بەهێزی تۆپی پێی ئەوروپای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی، بەڕێوەبەرێکی دیاری بەشی بازرگانی و مارکێتینگی مانچێستەر سیتی گواستەوە.

هیلال گرێبەستێکی لەگەڵ ئێستیڤ کالزادا واژۆ کرد و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، دەبێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکەی ریاز.

کالزادا رۆڵێکی باڵای لە پڕۆسەی بەبازاڕکردنی مانچێستەر سیتیدا هەبوو، بەشێک بوو لەو تیمەی لە وەرزی رابردوودا، بڕی 712 ملیۆن پاوەندیان وەک داهات بۆ مان سیتی کۆکردەوە.

کالزادا لە ساڵانی نێوان 2002 تاوەکو 2007 بەڕێوەبەری بازرگانی و مارکێتینگی بارسێلۆنا بوو، یارمەتی یانە کاتالۆنییەکەیدا لەڕووی بازرگانییەوە گەشەیەکی زۆر بکات.

لە هاوینی رابردوودا، ناوی هیلال گەیشتە تەواوی هەوادارانی وەرزشی لە جیهان، چونکە گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی وەک نێیمار دا سیلڤا، ئالێکساندەر میترۆڤیچ، روبن نێڤێس و خالیدۆ کۆلیبالی کرد.

هیلال لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە

لەژێر سەرکردایەتی فەهد بن سەعد بن نافل، بەڕێوەبەری بۆردی یانەی هیلال، بڕیاردرا ئیستیڤ کالزادا، ببێتە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیلال و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، شوێنی عەبدوڵا جەربوعە دەگرێتەوە.

سعودیە ئامادەکاری بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 دەکات و تاکە وڵاتە، فایلی بۆ لەخۆگرتنەوەی گەورەترین پاڵەوانیەتی جیهان، پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button