ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تێرزیچ: ئێستا زانیتان کێ پاڵەوانی کۆمەڵەی مەرگە

Yariga App

یاریگا –

ئێدین تێرزیچ، راهێنەری بۆڕووسیا دۆرتموند دووپاتیدەکاتەوە، بۆ هەموو لایەک سەلمێندرا، دۆرتموند یەکێکە بەهێزترینەکانی کۆمەڵەی مەرگ.

دۆرتموند لە سان سیرۆ بە ئەنجامی 3-1 لە ئەیسی میلانی بردەوە، زەردەواڵەکان بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەمدا دێت. لە دوای یارییەکە تێرزیچ روونیکردەوە

هەموومان بیرمانە لەدوای تیروپشکەکە، چۆن باسی کۆمەڵەی مەرگیان دەرکرد، تەنانەت یەکەم یاری دۆرتموندمان لە پاریس لەیادە، کاتێک پێیان گوتین، دۆڕانی ئەمجارە زۆر سەخت دەبێت، دواتر لە یاریگای خۆمان بە ئەنجامی 0-0 بەرامبەر میلان یەکسانبووین، گوتیان تەواو، کاروانی دۆرتموند دەوەستێت. بەڵام ئێستا خاوەن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەین.

لە دوا گەڕی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، بۆڕووسیا دۆرتموند میوانداری پاریس سانجێرمان دەکات و میلانیش دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button