نووسەرێکی سعوودی بۆ ناوبژیوانان: تکایە ئاگاداربن کریستیانۆ رۆناڵدۆ فێڵتان لێ دەکات
رەخنەگرێکی سعوودی هۆشداریی دەداتە ناوبژیوانان
نووسەرێکی سعوودی سەرەڕای ئەو هەڵوێستە جوانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی بەرامبەر پێرپۆلیس نواندی، رەخنەی توند لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت و هۆشداریی دەداتە ناوبژیوانانی رۆشن لیگ.
عەدنان جەستەنیە، نووسەر و رەخنەگرێکی سعوودیە لە پلاتفۆرمی x هۆشداریی داوەتە ناوبژیوانانی خولی سعوودی، بەو هەڵوێستەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەڵنەخەڵەتێن و لە یارییەکانی داهاتووی خولەکە وشیار بن، بەو هەڵوێستەی وەکو کەسێکی بێ گوناح سەیری هێرشبەرەکەی یانەی نەسڕ نەکەن.
ياخوفي بعد انتشار مقطع مثالية الاسطورة نتفاجئ في المباريات المقبلة حدوث حالات لا تستحق قرار من حكم اللقاء او تستحق ويكون للأسطورة رأي فيها ( فيتم الاستجابة له ويؤخذ برأيه )من قبل الحكام وهو كما نعلمً اسطورة في البراءة #رونالدوpic.twitter.com/OwuoCWdDKh
— عدنان جستنيه | ADNAN JASTANIA (@Adnan_Jas) November 28, 2023
نووسەرە سعوودییەکە ئاماژەی بەوە کردووە ‘ئەگەر ئەم رووداوە بکەنە پێوەر، لەمەودوا ناوبژیوانان زیاتر گوێ لە بۆچوونەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگرن’.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین یاریی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەرامبەر پێرسپۆلیس دوای ئەوەی ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هەژمارکرد، چووە لای ناوبژیوان و پێی گوت کە ئەو رووداوە لێدانی سزا نەبوو، بەمەش ناوبژیوان بەبێ ئەوەی بۆ ڤار بگەڕێتەوە لێدانە سزایەکەی رەتکردەوە.
رۆژی هەینی نەسڕ و هیلال لە یاریی دێربی ریاز لە گەڕی پازدەمی رۆشن لیگ بەیەک دەگەن.