کوردستان

١٢٥ ملیۆن خەڵاتی تیپە سەرکەوتووەکانە بۆ خولی بژاردە

یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانکردنی ١٢٥ ملیۆن دینار وەکو خەڵاتی تیپە سەرکەوتووەکان بۆ خولی بژاردەی عێراق بۆ وەرزی تازە.
بەگوێرەی تاریق ئەحمەد بەرپرسی تۆپی پێی عێراق ئەو تیپەی بە پلەی یەکەم سەردەکەوێت بڕی ٧٥ ملیۆن دیناری پێدەدرێت و دووەمەکەش ٥٠ ملیۆن دینار وەردەگرێت.
بەرپرسەکە ئەوەشی ئاشکراکرد ئەو شەش یانەیەی گەیشتوونەتە قۆناغی پاڵاوتنی گەیشتن بە خولی بژاردە دابەشدەکرێن بەسەر دوو کۆمەڵەدا. کۆمەڵەی یەکەم لە یانەکانی نەوتی باکور و موصل و جەیش پێکهاتووە. کۆمەڵەی دووەم لە یانەکانی سلێمانی و میسان و ڕوومادی پێکهاتووە کە تەنها سلێمانی کوردستانییە. یارییەکانیش لە حەوتی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات و ڕۆژانی دوایی بەردەوام دەبێت و گشت یارییەکانیش لە بەغدای پایتەخت ئەنجام دەدرێن.
یانەی سلێمانی داوایەکی پێشکەشکردبوو تاوەکو یارییەکانی ئەو یانەیە بگوازرێنەوە بۆ شارەکەی بەڵام یەکێتی تۆپی پێی عێراق داواکەی ڕەتکردەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close