عێراقگرنگترین

تەڵال بلوشی بە باشترین راهێنەری گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دیاریکرا

یەکەم بردنەوەی بۆ زاخۆ بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

تەڵال بلوشی راهێنەری یانەی زاخۆ بە باشترین راهێنەری گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا، کە لەم هەفتەیە یەکەمین بردنەوەیان لەم وەرزە بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی لە یاریگای فڕەنسۆ هەریری بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هەولێریان بردەوە، تەڵال بڵوشی راهێنەری قەتەری یانەی زاخۆ بە باشترین راهێنەری گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا، کە یەکەمین سەرکەوتنی ئەو راهێنەرە قەتەرییە بوو لە خولەکە لەگەڵ یانەی زاخۆ بەدەستی بهێنێت.

https://www.facebook.com/Yariga/posts/pfbid0vQgNP4dxUwwc2MzsaGp85wApF1TeeU1DnVMuHqWqmYmZmPPpmvVWRtfqW8EXZLzsl

بلوشی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر هەولێر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گوتی :دەتوانم بڵێم ئێستا خولەکە بۆ یانەی بزاخۆ دەستیپێکرد’.

زاخۆ لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەکۆی پێنج یاری شەش خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یازدەمی ریزبەندی دێت و رۆژی پێنجشەممە لە گەڕی شەشەم لە یاریگای خۆی میوانداریی قاسم دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button