ئیسپانیایاریگا

خۆسێلۆ ئاشکرای کرد بۆچی تۆپەکەی رۆدریگۆی گۆڵ نەکرد

Yariga App

یاریگا –

خوسێلۆ، لەبارەی گۆڵ نەکردنی ئەو هەلی گۆڵە ئاسانەی کە لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر کادیزدا روویدا، هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.

خۆسێلۆ لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە لالیگا لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر کادیز یەکێک لە دیارترین هەلەکانی گۆڵکردنی لەدەستدا.

لە دوای ئەوەی جود بێڵینگهام تۆپەکەی بۆ رۆدریگۆ نارد، ئەستێرە بەڕازیلییەکە دوای جێهێشتنی گۆڵپارێز تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵ کرد و نزیک بوو مەدرید گۆڵێکی دیکە بەرامبەر کادیز تۆمار بکات، بەڵام لە کاتێکدا نەیتوانی تۆپەکە بخاتە ناو گۆڵەکە، خۆسێلۆ لە تەنیشتی بوو بە لێدانێکی کورت دەیتوانی گۆڵی دووەمی یانەکەی بکات، بەڵام ئەوەی بە لای هەموواندا جێگەی سەرسوڕمان بوو هیچ جوڵەی نەکرد و لێگەڕا تۆپەکە بجتە دەرەوە.

قسەو باسی زۆر لە دوای ئەم رووداوە کرا. هەندێک پێیان وابوو خۆسێلۆ وایزانیوە تۆپەکەی رۆدریگۆ دەچتە گۆڵەکە و نەیویستووە لە ئەوی تێکبدا، هەندێکیش پێیان وایە هەستی بە ئۆفساید کردووە لەو کاتەدا.

شەوی رابردوو، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێل چیرینگیتۆ، خۆسێلۆ باسی ئەم بابەتەی کرد و گوتی:

من تازە لەگەل رۆدریگۆ لەسەر ئەم بابەتە قسەم دەکرد. رۆدریگۆ خۆی پێی وا نەبوو تۆپەکەی بێلینگهام بگاتە لای. سەرەتا ویستی تۆپەکە بەسەر گۆڵپارێزەکە هەلبدا، بەڵام دواتر دریبڵی کرد.

کاتێک تۆپەکەی نارد، پێم وابوو خۆی کارەکە تەواو دەکات و نەمدەویست رێگری لێبکەم و گۆڵەکە بە ناوی خۆمەوە تۆمار بکەم. لە کۆتاییدا نە ئەو و نە من گۆڵمان تۆمار نەکرد. ئەمە یەکەمجار بوو لە ژیانی پیشەگەرییمدا کە لە دۆخێکی وادا بووم، بەڵام هەرچییەک بوو، کۆتایی هات. گرنگ ئەوە بوو کە ئێمە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و گەیشتینە لوتکە.

ریال مەدرید بە بردنەوە بەرامبەر کادێز توانی بە کۆ کردنەوەی 35 خاڵ لە 14 یاریدا پێشەنگی رێزبەندی لالیگا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button