ئیسپانیا

چاڤی: یانەکە بە هەمووشێوەیەک پاڵپشتیم دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆدا، چاڤی دڵنیایی دا کە سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی دەکات و ئامادە بوونی خوان لاپۆرتا لە تەنیشت رافا مارکیز پەیوەندی بە دوورخستنەوەی ئەوەوە نەبووە.

بارسێلۆنا دوای شکستەکەی بەرامبەر شاختار،  ئەرکەکەی ئاڵۆزتر بوو بو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنزلیگ. سەرکوەتنیان لە یارییەکەی رابردوو راستەوخۆ سەرکەوتنیانی بۆ قۆناخی 16 یەکلایی دەکردەوە، ئێستاش سبەی دەبێت لە یاریگای خۆیاندا بەرامبەر پۆرتۆ بە دەستی پڕەوە یاریگا بەجێبهێڵێت.

بارسا لەم رۆژانەدا دوای یەکسانبوونەکەی بەرامبەر رایۆڤایکانو فشارێکی زۆری میدیایی لەسەرە.

چاڤی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی یارییەکەی سبەیدا گوتی:

بۆ ئێمە ئەمە یارییەکی زۆر گرنگە. ئەوە ۆەیوەستە بە خۆمانەوە تاوەکوو بە تیپی یەکەمی کۆمەڵەکە سەرکەوین. دوای دوو ساڵ لە شکست، ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو. ئێمە لە ماڵەوە یاری دەکەین و پێویستمان بە هاندەرە. هیوادارم شەوێکی ئەفسوناوی بێت.

جاڤی سەبارەت بە دۆخی تیپەکەی گوتی؛

لێرە لە نێوان هەمووان لێکتێگەیشتن هەیە. بێگومان لەم دواییانەدا بارودۆخەکان بە دڵی ئێمە نەبووە، بەڵام لە یارییەکەی بەرامبەر رایۆدا دەبوو سەرکەوتن بەدەستبهێنین. یارییەکی باشمان ئەنجامدا و لە گێمی دووەمدا شەڕانگێزتر بووین. کێشەکە لەوەدایە کە ئێمە بەردەوامیمان لە یارییەکەدا نییە. بەڵام با هەمووان بزانن کە هیچ کێشەیەک لە ژووری جلگۆڕینەکەدا نییە.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە لەم بارودۆخەدا هەست بە پاڵپشتی لە لایەن یانەکەی دەکات، گوتی:

بەڵێ، هەست دەکەم بە هەموو شێوەیەک لەلایەن یانەکەوە پاڵپشتیم دەکرێت. هەموو رۆژێک لەگەڵ سەرۆک لاپۆرتا و دیکۆ (بەڕێوەبەری وەرزشی) قسە دەکەم. هاوڕێیەتی لە نێوانماندا هەیە. ئەوان باوەڕیان بە پڕۆژەکەم هەیە و دەزانن چۆن کار دەکەم. متمانەی تەواوم پێدەکرێت.

لە وەڵامی دەنگۆی ئامادە بوونی لاپۆرتا لە ژووری جلگۆڕینی تیپی دووەمی بارسا و دەنگۆی گرنگیدان بە هەڵبژاردنی رافا مارکێز بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپی یەکەم گوتی:

ئەم ئامادەبوونە ئەوە دەردەخات کە ئێمە تیپێکی یەکگرتووین. دوای هەموو یارییەک دێتە ژووری جلگۆڕینەکەمان و شتێکی سەیر نییە. هیچ لێکدانەوەیەکی نەرێنیم نەبوو و هەموو شتێک ئاساییە. لێکدانەوەی هەڵە مەکەن. لاپۆرتا دەچێتە ژووری جلگۆڕینی سەرجەم تیپەکانی یانەکە و هیچ کێشەیەک نییە.

یانەی بارسێلۆنا بڕیارە سبەی شەو لە یاری گەڕانەوەدا لە یاریگای مونجۆیک لە کاتژمێە 23:00 میوانداری پۆرتۆی پۆرتوگالی بکات. بارسێلۆنا بە کۆ کردنەوەی 9 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی کۆمەڵی هەشتەم دادێت و پۆرتۆش بە کۆ کردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی دووەم دا دێت. براوەی یارییەکەی سبەی پێشەنگی کۆمەڵەکە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو دیاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button