ئاسیا

ئوسترالیا ڤیزا بە یاریزانانی یانەیەکی میانمار نادات و دەبێتە کێشە

لە میانمار مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

یاری جامی یەکێتیی ئاسیای نێوان ماکئارسەری ئوسترالی و شان یونایتدی میانماری لە یاریگایەکی بێلایەن بەڕێوەدەچێت.

حکومەتی ئوسترالیا رەتیکردەوە، ڤیزا بە یاریزانانی شان یونایتد بدات و بەمەش یارییەکە لە سیدنی دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی بانکۆک، پایتەختی تایلاند.

ماکئارسەر لە خولی نایابی ئوسترالی یاری دەکات، لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵەکانی مافەکانی مرۆڤ رەخنەی توندیان لە یانەکە گرت، گوایە یاریان لە میانمار کردووە و لەوێ مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن.

لە ساڵی 2021 سوپای میانمار دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و لەوساتەوە رەخنەی توندی بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لێدەگیرێت.

ماکئارسەر بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە پلەی شەشەمی خولی ئوسترالیدا دێت و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەمی جامی یەکێتیی ئاسیادا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button