ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا شوێنگرەوەی چاڤی دەستنیشان کردووە

بە ناڕاستەوخۆ فشاری لەسەر چاڤی دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا دەیەوێت مارکێز بکاتە شوێنگرەوەی چاڤی و بە شێوەیەکی انڕاستەوخۆ فشاری لەسەر راهێنەرەکەی بارسێلۆنا دروستکردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، رافایل مارکێز بەرگریکاری مەکسیکی پێشووی بارسێلۆنا و راهێنەری ئێستای تیپی دووەمی بارسێلۆنا بەربژێری یەکەمی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ و شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، دوای رۆیشتنی ماتیۆ ئەلیمانی و جۆردی کرۆیف لە یانەکە، چاڤی هەست دەکات بە تەنیا ماوەتەوە و پەیوەندیی لەگەڵ دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە زۆر پتەو نییە، بەڵام دیکۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ رافایل مارکێز بەهێزە و بە یەکترییەوە سەرسامن.

خوان لاپۆرتا لەکاتی سەردانی بۆ تیپی دووەمی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا لەکاتی سەردانی بۆ تیپی دووەمی بارسێلۆنا

بۆ ئەوەی بە ناڕاستەوخۆ بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکات، خوان لاپۆرتا بە سەردانی بۆ تیپی دووەمی یانەکەی فشاری لەسەر چاڤی دروستکردووە، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە تیپی دووەمی یانەکەی بەسەر کردووە کە رافایل مارکێز راهێنەرایەتی دەکات.

لاپۆرتا پێیوایە ئەگەر چاڤی هێرناندێز لە راهێنەرایەتی بلاوگرانا دووربخەنەوە، رافایل مارکێز راهێنەری تیپی دووەمی یانەکەیان بژاردەی یەکەم دەبێت، بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

بارسا لەم وەرزەی لالیگا بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە و چوار خاڵ لە ریال مەدریدی پێشەنگەوە دوورە و هاندەرانی یانەکە گلەییان لە ئاستی یانەکەیان هەیە و دوودڵن لەوەی یانەکەیان بتوانێت پارێزگاریی لە نازناوەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button