ئاسیاعێراقیاریگا

ئەیوب ئۆدیشۆ لە پێشوازی ئێرانییەکان ناڕازییە

Yariga App

یاریگا –

ئەیوب ئۆدیشو، راهێنەری یانەی قوەجەویەی عێراقی، بەرامبەر بە دووری ئەو هۆتێلەی کە لە تاران تێیدا دەمێننەوە بۆ یاریگای ئازادی ناڕەزایی توندی دەربڕی.

ئەیوب ئۆدیشۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەی قوەجەویە بەرامبەر سێپاهانی ئێران لە هەفتەی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا رایگەیاند:

لەو هۆتێلەی کە تیمەکەم تییدا دەمێنێتەوە بۆ شوێنی کۆنگرە رۆژنامەوەنییەکە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیومان پێچوو و جادەکان زۆر قەرەبالخ بوون. ئەمە بۆ من و یاریزانەکانم گونجاو نییە چونکە سێ چوار کاتژمێر پێش یارییەکە کاتمان لێدەبات و من و یاریزانەکانم بێزار دەکات.

لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی:

ئەم رێگایە ماندووکەرە و ئێمە بەئەستەم توانیمان بگەینە ئێرە، نەدەبوو شوێنێکی وا بۆ ئێمە هەڵبژێرن، هۆتێلەکەوە بۆ شوێنی مەشقەکان و یاریگا زۆر دوورە. ژیوادارم ئەم بابەتە لە یارییەکانی داهاتوو کە لێرە دەکرێت چارەسەر بکرێت. قەرەبالخی جادەکە منی زۆر نیگەران کردووە.

راهێنەرەکەی قوەجەوییە کە هیوای خواست کاتی یارییەکە لەگەڵ سێپاهان بگۆڕێت، گوتی:

هیچ پەیوەندییەکم بە نوێنەری ئەی ئێف سی و ئاسیا نییە. یان دەبوو کاتی یارییەکە لە رۆژدا دابنێن بۆ ئەوەی ئێمە بە شەو تووشی قەرەبالخی نەبین، یان دەبوو هۆتێلێکیان لە شوێنێکی باشتردا بۆ دابین کردباین تاوەکوو خێراتر بگەینە یاریگاکە. خۆزگە کاتی ئەم یارییەیان بگۆڕن بۆ رۆژ.

لە گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا یانەی سێپاهانی ئێرانی کاتژمێر 21:00 لە یاریگای خۆی رووبەڕووی قوەجەوییەی عێراقی دەبێتەوە. هەردوو یانەکە بە کۆ کردنەوەی 7 خاڵ لە رێزبەندی دووەم و سێیەمی کۆمەڵەکەیان دان و سێ خاڵی ئەم یارییە بۆ هەردوو یانەکە زۆر گرنگە تاوەکوو سەرکەوتنیان  بۆ قۆناخی 16 پاڵەوانەتییەکە یەکلایی بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button