ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام ریکۆردێکی رۆناڵدۆ دەشکێنێت

کوڕە ئاڵتوونییەکە ناوەستێت

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی کریستیانۆ رۆنالدۆی شکاند.

لە یاری شەوی رابردوودا بەرامبەر کادیز، ریال مەرید بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە، رۆدریگۆ دوو گۆڵ و بێڵینگهامیش گۆڵێکی کرد.

تیمەکەی کارلۆ ئانجێلۆتی، بە کۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگادا دێت و جیڕۆنا ئەمشەو دووشەممە، رووبەڕوووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە، ئینجا پلەی یەکەم بۆ یەکێکیان یەکلایی دەبێتەوە.

بێڵنگهام لە 15 یاری سەرەتایدا لەگەڵ ریال مەدرید، 14 گۆڵی بۆ کردووە. بەمەش ژمارەی پێوانەیی رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی شکاند، کاتێک لە 15 یاری سەرەتایدا لەگەڵ مەدرید، 13 گۆڵی کردبوو.

بێڵینگهام بە یەکێک لە باشترین گواستنەوەکانی هاوینی رابردوو دادەندرێت، کاتێک بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مەدرید کرد.

جیا لە رۆناڵدۆ، بێڵینگهام ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەکانی وەک دی ستێفانۆ و برودینی شکاندووە، چونکە دوو ئەفسانەکە لە کۆی 15 یاری سەرەتایاندا تەنیا 11 گۆڵیان کردبوو.

یاری داهاتووی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلییە، یانە ئیسپانییەکە گەیشتنی بۆ قۆناخی 16 یەکلاییکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button