یاریگا
تیپی خانمانی مانچێستەر سیتی لە گەڕی هەشتەمی سوپەر لیگ، رووبەڕووی تیپی خانمانی تۆتێنهام بووە.
لەو یارییە خانمانی ستیزن بە سەرکردایەتی خەدیجە شاو، توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 7-0 لە میوانەکەیان ببەنەوە.
لەم یارییە خەدیجە توانی هاتریک بکات و لە خولەکەکانی 23 و 33 و 38 تۆڕی گۆڵی خانمانی تۆتێنهامی هەژاند.
پێش ئەم یارییە مانچێستەر سیتی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی بوو، بە بردنەوەیان لەم یارییە تاوەکو پلەی سێیەمی ریزبەندی سوپەر لیگی ئینگڵتەرا سەرکەوتن.