ئینگلتەراگرنگترین

گارناچۆ مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا

ئالێخاندرۆ گارناچۆ، یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا، گۆڵێکی مێژوویی بۆ یانەکەی کرد.

هێرشبەرە لاوەکەی مان یونایتد، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن، لە گەڕی سێزدەی پرێمەرلیگ بە دەبل کیک یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی کاروانی وەرزشی تۆمار کرد.

گارناچۆ بە تۆمار کردنی ئەو گۆڵەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن، مێژوویەکی نوێی تۆمار کرد و بووە لاوترین یاریزانی شەیتانە سوورەکان، لە یاریگای گۆدیسۆن پارک گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

پێشتر خاوەنی ئەم ریکۆردە وەین روونی گۆڵکاری پێشووی مان یونایتد بوو، ئەو یاریزانە لە تەمەنی 19 ساڵ و 293 رۆژی توانی بووی لە گۆدیسۆن پارک گۆڵ بکات، بەڵام گارناچۆ بە 19 ساڵ و 148 رۆژ بووە بچوکترین یاریزانە لە یانەکە لەو یاریگایە گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button